YNK
تۆڕی گەنجانی کوردستان
یەکەمین پلاتفۆڕمی کوردیە تایبەت بە دۆزینەوەی دەرفەتەکان و بەهێزکردن و پەرەپێدانی گەنجان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان.
دەربارەی ئێمە
تۆڕی گەنجانی کوردستان پلاتفۆرمێکی پێشەنگە و تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی باشترین سکۆڵەرشیپ و پرۆگرامە ئاڵوگۆڕیەکان و دەرفەتە جیهانیەکان بۆ گەنجانی کورد و هاوکاریان دەکات بتوانن لەئاستی ناوخۆیی و جیهانی جێپەنجە یان دیاربێت. ئێمەی گەنجانی کورد هیچ جیاوازیەکمان لەگەڵ گەنجانی وڵاتانی دیکە نییە تەنها دەرفەتمان کەمەو ئێمەش تۆڕی گەنجان ئەو دەرفەتانە بەخۆڕایی پێشکەش دەکەین. بەهەمان شێوە تۆڕی گەنجان کار لەسەر کلتوری فێربوونی زمانەکان و کولتوری فێربوون و پابەندی و هەوڵدان لەنێو گەنجاندا دەکات.
- شوێنکەوتوو
- 50K+
- دەرفەتی بڵاوکراوە
- 200+
- گەنجی سوودمەندبوو
- 1000+
- وەرگیراو لە دەرفەتە نێودەوڵەتیەکان
- 50+
ئامانج و ڕوانگەمان
دیدگای ئێمە پەرەپێدانی گەنجانە کە زانیاری تەواویان هەبێت، بەهێز بن و ئاشنای هەلە جیهانیەکان بن لە کوردستانەوە. ئێمە خوازیارین ببینە یەکێک لە باشترین پلاتفۆرمەکان بۆ گەنجان، ژینگەیەک دروست بکەین کە تیایدا بتوانن خەونەکانیان بێننە دی و ببنە بەشداربوویەکی چالاک لە کۆمەڵگاکانیان و جیهاندا.
باوەڕمان وایە گەنجانی کورد جیاوازیان لەگەڵ گەنجانی تر نییە و تەنها دەرفەتیان کەمترە، تۆڕی گەنجانیش ئەو دەرفەتانەیان پێشکەش دەکات.
ئامانجمان
- بەهێزکردنی گەنجانبڵاوکردنەوەی بەردەوامی دەرفەت و سکوڵەرشیپ و پرۆگرامە نێودەوڵەتیەکان و پرۆگرامە ڕابەرایەتییەکان و سەرچاوە پەروەردەییەکان کە یارمەتی گەنجان دەدەن تاوەکو لە بواری ئەکادیمی و پیشەییدا گەشە بکەن.
- پەرەپێدانی پەیوەندییەکاندروستکردنی تۆڕێکی بەهێز و پشتگیریکەر لەگەنجان تا بتوانن هاوکاری یەکتر بکەن و یەکتر هان بدەن بۆ هەوڵدان و بەرەوپێشەوەچوونی زیاتر.
- پەرەپێدانی هۆشیاریهۆشیاری سەبارەت بە هەوڵدان و فێربوونی بەردەوام و گرنگی فێربوون لەناو گەنجان.
ئەوەی دەیکەین
- گەڕان بە دوای دەرفەتەکانبورس، بەرنامەی ئاڵوگۆڕ، کۆنفرانس، پراکتیک، و زیاتر بدۆزەرەوە
- کۆرسە ئۆنلاینەکانلێرە باشترین کۆرسە ناوخۆیی و جیهانییە باوەڕپێکراوەکان لەهەموو بووارەکان دابین کراون و دەتوانن بەژداریان تێدا بکەن و لەڕێیانەوە پەرە بە تواناکانتان بدەن.
- چاڵاکییەکانمانپڕۆگرامی ئۆنلاین، کۆنفرانس، سیمینار و وۆرکشۆپ، پڕۆگرامی گەنجان، چاڵاکی خێرخوازی و هەماهەنگی.
- دەرفەت دابەش بکەبا یارمەتیت بدەین دەرفەتەکەت بگات بە هەزاران خوێندکار و گەنجی کورد کە پەرۆشی خۆپێگەیاندنن
دەربارەی دامەزرێنەرمان
محەممەد مەحموود حەمەد
دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی
محەممەد مەحموود حەمەد قوتابی کۆتا قۆناغی پزیشکی گشتییە لە زانکۆی هەولێری پزیشکی. گەشتەکەی لە سەرکردایەتی گەنجان و پەرەپێدانی نێودەوڵەتیدا چەندین ئەزموونی لەخۆ گرتووە، لەوانە:
- پرۆگرامی MEPI SLP 2023 (ئەمریکا)
- کۆنفڕانسی COP29 Simulation (میسڕ)
- هیواکانی ژیار (کوردستان - ئیستەنبوڵ)
- پڕۆگرامی Orange Corners Incubator
- پرۆگرامەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکا IREX
- HMUN لەلایەن دامەزراوەی کوردستانەوە
- فیلۆشیپی گەنجانی ئەلشەرق لە عێراق و تورکیا
هەروەها لەلایەن دامەزراوی کوردستان وەکو یەکێک لە 50 کاریگەرترین گەنجانی کوردستان دەستنیشان کراوە کە کاریگەری باشی بەسەر کۆمەڵگا هەبووە. لەژێر کاریگەری ئەم ئەزموونانەدا Youth Network Kurdistan دامەزرێندرا کە سەکۆیەکە تایبەتە بە ڕێنماییکردنی گەنجانی کورد و فەراهەمکردنی باشترین دەرفەتە جیهانی و ناوخۆییەکان بۆیان.
هاوکارە باوەڕپێکراوەکانمان
پەیوەندیمان پێوە بکە
خاڵ لەلایەن YNKەوە دروستکراوە
خاڵ (Khall) ئامرازی دیزاینی خودی تۆڕی گەنجانی کوردستانە: دیزاین، پێشکەشکردن، بەڵگەنامە و تەختە کە پێش هەموو شتێک بە کوردی کار دەکەن، تا گەنجان و تیم و ڕێکخراوەکان بتوانن پۆست و بەڵگەنامەکانیان بە زمانی خۆیان دروست بکەن.